٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٨
وتەبێژی حکومەتی ئێران: رژیمی زایۆنی، رژیمێکی گێرەشێوێنە

وتەبێژی حکومەتی ئێران، رژیمی زایۆنی بە رژیمێکی گێرەشێوێن و نەخوازراو بۆ ناوچەی رۆژاوای ئاسیا زانی و وتی: روانگەی سەرانی رژیمی ئیسرائیل، بۆ ئێران وئاسایشی کەنداوی فارس، هیچ گرینگایەتیەکی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی رەبیعی" وتەبێژی حکومەتی ئێران رۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەئاماژە بە دانیشتنی بەناو" ئاسایشی-دەریایی" مەنامەی بەحرەین کە بەپاڵپشتیی ئەمریکاو ئامادەبوونی رژیمی زایۆنی بەڕێوەدەچێ، وتی: ئێران وەبیری ژمارێک وڵاتی ناوچەی دێنێتەوە کە چلۆن چاوەڕوانی ئەوەیان هەیە کە بەهاوبەشیی دانی رژیمێک کە ناهێمنی لەکەنداوی فارسدا بەدی دێنێ، دەیانەوێ ئاسایشی ئەو ناوچەیە دابین بکەن.

دانیشتنی بەناو ئاسایشی دەریایی لەمڕۆ دووشەممەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ لەمەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوە دەچێ و چەند شاندێک لە عەرەبستان، رژیمی زایۆنی، ئیمارات و کوەیت و عوممان تێیدا بەشدارن.

رەبیعی بەئاماژە بەوەی کە چلۆن بڕیارە کەسانێک لەبارەی ئاسایشی کەنداوی فارس بڕیاربدەن کە تەنانەت بوێریی پێویستیان نییە بۆ ناساندنی خۆیان، وتی: رژیمی زایۆنی ئەوەندە لەگەڵ ناوچەی رۆژاوای ئاسیا نامۆیە کە ناچارە نوێنەرەکانی بەشێوەی نهێنی بنێرێ بۆ ئەو دانیشتنە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران وتیشی: ئاسایش لە کەنداوی فاس بێ وڵاتانی ناوچە نامومکینەو ئێران دەوری سەرەکی دەبینێ لە دابینکرانی ئاسایشی ناوچەدا بۆیە نابێ ئامادەبوونی نەبێ لەو دانیشتنەدا.

ڕەبیعی هەروەها بەڕێزگرتن لە هەوڵی حکومەت و خەڵکی ئێراق لە بەرپاکرانی شکۆمەندی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حوسێنی(ع) وتی: ئەو ڕێپێوانە پڕشکۆیە هەڵگری پەیامی سیاسی، فەرهەنگی، مەزهەبدی و کۆمەڵایەتی ڕوونە بۆ ناوچەو جیهان.

وتەبێژی حکومەتی ئێران وتیشی: ئەربەعین هەلێکی ڕەخساند هەتا گەلی ئێران وئێراق جارێکی دیکە ، تێکەڵاویی مەزهەبی، کۆمەڵایەتی وکولتوریی خۆیان پێشان بدەن و سنوربەندییە جوگرافییەکان و سنورکێشیی سیاسیی ئیستعمار کە لەدرێژەی سەدەی ڕابردوودا وەک بنەمای ناکۆکی نانەوەی ئەتنی، مەزهەبی لەنێوان نەتەوەکاندا ڕەچاوبوو، بخەنەژێر پێ.

..........
340